بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مهسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرەنسا، وتی: هەڵسوکەوتی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جێگەی نیگەرانییە .
سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە ڕاگرتنی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی، ڕەخنەی لە هەڵسوکەوتی ئەمینداری گشتیی ئاژانس گرت بە هۆی خستنەڕووی ڕاپۆرتی نادروست سەبارەت بە مەلەفی ئەتۆمی ئێران.
هەروەها بە شەرمەزارنەکردنی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لە لایەن ئیسڕائیل و ئەمریکا ، بە پێچەوانەی هەموو یاساکان.
زیادیشی کرد: ئەمڕۆ تێڕوانینی دەوڵەت و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و گەلی ئێران ئەوەیە کە ئەمینداری گشتیی ئاژانس سەرەڕای هەموو ئەو هاوکاریانەی کە ئێران کردی لەگەڵیان، بێلایەنانە بەرامبەر بە مەلەفی ئەتۆمی ئێران هەڵسوکەوتی نەکردووە و ئەم هەڵسوکەوتەش بە هیچ شێوەیەک لای ئێمە قبووڵکراو نییە.
Your Comment