AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٦ ٠٧:١١

شەڕی ئێران و ئیسڕائیل جارێ درێژەی دەبێت

شەڕی ئێران و ئیسڕائیل جارێ درێژەی دەبێت

سەردار موحسێن ڕەزایی، ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: شەڕی ئێران و ئیسڕائیل جارێ درێژەی دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحسێن ڕەزای لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئێمە لە شەڕێکی تەواوداین لەگەڵ ئیسرائیل.

وتیشی: ئیسرائیل لە ڕاستیدا پلانێکی فرە ڕەعەندی هەیە. شەپۆلی یەکەم تیرۆرکردن و هێرشکردنە سەر زانا ئەتۆمییەکانمان بوو. ڕۆژی دواتر واتە شەممە، بڕیار بوو تاقمێکی دیکەی گەلەکەمان لە ئێران تیرۆر بکەن، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی ئێران، دەرفەتی ئەوەیان نەبوو، جگە لە هێرشکردنە سەر چەند خاڵێک لەوانە پاڵاوگەکەمان لە عەسەلوویە، کە تۆڵەمان لێیان کردەوە.

زیادیشی کرد: بۆیە ئەم شەڕە بەردەوامە و لە هەفتەکانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت و ان شاءاللە بە شکستێکی یەکلاکەرەوە ئیسرائیل ئەم شەڕە دەوەستێنێت و دەکشێتەوە.

News ID 55510

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha