بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە ئامادەبوونی ئێران لە خولی داهاتووی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سەرەڕای هێرشەکانی ئیسرائیل، وتی: لایەنی بەرانبەر کارێکی کرد کە گفتوگۆ و دانوستانی بێ واتا کردەوە . درێژەی دا: بۆ کۆماری ئیسلامی و هیچ لایەنێکی دیکە لە جیهاندا شاراوە نییە کە ئیسرائیل، بێ هاویئاهەنگی، هاوکاری یان لانیکەم نیشان دانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا، ئاوەها جەنایەت و هێرشێک ئەنجام بدات.
هەروەها بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێمە ئەمریکا بە بەرپرسیاری لێکەوتەکانی ئەو هەوڵە دژە یاساییەی ئیسرائیل دەزانین، وتی: هێشتا نادیارە کە ئێمە یەکشەممە لە ئەو بارەوە چ بڕیارێک بدەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی: لایەنی بەرانبەر کارێکی کرد کە گفتوگۆ و دانوستانی بێ واتا کردەوە و بڕیاری تاران بۆ بەشداری لە خولی داهاتووی دانوستانەکان نادیارە.
News ID 55458
Your Comment