AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٥ ٠٨:٠٩

مافزانێکی تورکیایی بۆ مێهر:

ئۆجالان و شێوەی سزادانی پەکەکە؛ لێبوردنی گشتی نادرێت

ئۆجالان و شێوەی سزادانی پەکەکە؛ لێبوردنی گشتی نادرێت

مافزانێکی تورکیایی بە ئاماژە بە جێبەجێ نەکردنی لێبوردنی گشتی بۆ ئەندامانی پەکەکە، وتی: ڕەوتی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە ڕووداوێکی ئەرێنی بۆ تورکیا و وڵاتانی دراوسێیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: قسەکانی جری ئادامز ڕێبەری پارتی شین فینی ئیرلەند کە دەڵێت ئاشتی بە واتای نەبوونی شەڕ نییە، بەڵکوو گۆڕینی پێوەندییەکانە، دەتوانێت وێنەیەکی ئاسانتر بۆ تێگەییشتن لە پێوەندی تورکیا و پەکەکە پێشکەش بکات؛ ئەو ڕستە بە باشی نیشانی دەدات کە گۆڕانکارییەکان لە پێوەندی نێوان لایەنەکان، تەنانەت لە ئەگەری نەبوونی شەڕیشدا دەتوانێت بە واتەی پێشکەوتن لە ڕەوتی ئاشتی بێت. لە ڕوانگەی زۆربەیەک لە کارناسانەوە، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بە واتای کۆتایی هاتنی تەواوی پێکدادان نییە، بەڵکوو بە جۆرێک کۆتایی هاتنی دوژمنایەتی و گۆڕانێکە لە پێوەندی ئەو گرووپە لەگەڵ ئەنقەرە کە دەتوانێت بەستێن بۆ گۆڕانی نوێ لە داهاتوو بێت.

ئێستا هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەبێ وەکوو گۆڕانێکی گرینگ لە بواری سیاسی و ئەمنیەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین شرۆڤە بکرێت. ئەو بڕیارە کە کاردانەوەی زۆری لەلایەن دەوڵەت و ناوەندە جیاوازەکانەوە هەبووە، پرسیارگەلێک لەسەر داهاتووی ئەو گرووپە و کاریگەری لەسەر دۆخی کوردەکانی هێناوەتە ئاراوە. لە ئەو بارەوە، پرسیاری سەرەکی لەسەر ڕەوتی یاسایی ئەو هەڵوەشاندنەوە و لێکەوتەکانی بۆ ڕێبەران و ئەندامانی ئەو گرووپە دێتە ئاراوە. گۆڕان لە پێوەندی و پێکهاتەی سیاسی ، دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانی نوێ لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردەکان و بەم شێوەیە، چەمکی ئاشتی و ئاسایش لە ئەو ناوچە بەرەو کێشە ببات.

لە ئەو پێوەندییەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەک لەگەڵ جونەید ئالتیپارماک مافزانی تورکیایی ئەنجام داوە کە شرۆڤەکەی لە خوارەوە دێت:

هەر وەک دەزانن پەکەک ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکەی هەڵوەشاندووەتەوە. ئایا ئەوە بە واتای کۆتایی پێکدادانەکانە؟ لەمەوبەدوا ڕەوتی یاسایی چۆن دەچێتە پێشەوە؟

ئەو هەوڵەی پەکەکە کە نەک هەر بۆ تورکیا، بەڵکوو بۆ وڵاتانی دراوسێشی گرینە. تورکیا توانی شەڕ دژی تیرۆریزمی خۆی بە سەرکەوتوویی و ڕێکوپێک بباتە پێشەوە. لە ڕاستیدا بە ئەو هەوڵانەی کە تورکیا لە دژی پەکەکە گرتە پێش، ڕێگایەک جگە لە هەڵوەشانەوە نەمایەوە بۆ تورکیا و هەر ئەوەش ڕووی دا، چونکوو بەتواوەتی لاواز بووبووەوە.

لێرە بەدواش هیچ پێویستیەک بە زیاد کردنی یاسا نییە. یاسای ئێستا هەلێکی باشی بۆ کۆتایی هێنان بە ئەو ڕەوتە خۆش کردووە. ئەم ڕۆژانە خاڵێکی وەرچەرخانە بۆ تورکیا چونکوو بەستێن بۆ گۆڕێنی دەستووری تورکیا خۆش بووە کە دەمێکە پێویستییەتی.

تورکیا ئەو ڕەوتەی بۆ دراوسێکانیشی دەوێت، چونکوو سنوورە مەعنەوییەکانی تورکیا گەورەتر لە سنوورەکانیەتی.

دوای دەسپێکی ڕەوتی ئاشتی نێوان پەکەکە و ئەنقەرە دەنگۆگەلێک سەبارەت بە مافی هیوا بۆ حۆجالان دەبیسرێت. مافی هیوا چییە و ئایا ئەگەری ئاوەها مافێک بۆ ئۆجالان هەیە؟

کاتێک کە باس لەسەر مافی هیوا دەکەین یەکەم شتێک کە دەگاتە بیرمان یاساکانی ئیعدامە. هەر بۆیە مافی هیوا سەبارەت بە کەسێک کە سزای هەتایی بەسەردا سەپاوە، لێک دەدرێتەوە. بەم پێیە، ئەو چەمکە، بریتیە لە دۆخێک کە تێیدا زینداییەک جودا لە سزاکەی، دوای ماوەیەکی دیاری کراوەوە و بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی ئیعدامەکەی، هەلی گەڕانەوە بۆ کۆمەڵگا و ئاوڕدانەوە بە هەڵسوکەوتی دەدرێت.

مافی هیوا هەر سزادراوێک ناگرێتەوە. مەرجی یەکەم بۆ ئەو مەرجە، تەواو کردنی جێبەجێ کردنی سزای زینداییەکەی بە پێی یاسایە. لانی زۆری سزای زیندانی لە وڵاتی ئێمە 30 بۆ 36 ساڵە.

چاولێکردنی دۆخی ئۆجالان لە ئەو ڕوانگەوە هەڵەیە، چونکوو هەموو ئەوانەی کە وەکوو ئەون لەوانەیە خواستگەلێکیان لە چوارچێوەی مافی هیواوە هەبێت.


ڕەوتی یاسایی بۆ ڕێبەران و ئەندامانی پەکەکە لە قەندیل چۆن دەبێت؟ ئایا ئەگەری گەڕانەوەیان بۆ تورکیا هەیە؟ چارەنووسی چەکەکانی دەستی پەکەکە چۆن دەبێت؟

مادەی 221 دەستووری سزادانی تورکیا لەسەر ئەو بابەتەیە. بەم پێیە کەسانێک کە تاوانێکی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، ئەگەری جودا کردنەوەیان لە کەسانێک کە ئەو تاوانەیان نەکردووە هەیە. کەسانێک کە ڕێبەرن، بە پێچەوانەی لایەنگران و کەسانێک کە چەکیان لەدەستە، بە پێچەوانەی کەسانێک کە لە پێکدادانەکاندا دەستێوردانیان نەکردووە، دەتوانن بە پێی دەستووری تورکیا تۆبە بکەن.

من پێم وایە لێبوردنی گشتی ئەگەری نییە، چونکوو ئەو پرسانە دوای ئەوەی کە ڕەوتی بڕیاری هەڵوەشانەوەی پەکەکە بە سەرجەم هێزەکانیانەوە جێبەجێ دەکرێت، دەخرێتە دەستووری کارەوە.

پرسی هەستیار لە ئەم قۆناغە ئەوەیە کە پەکەکە بەتواوەتی هەڵبوەشێتەوە و چەکەکانیان دابنێن و چالاکییەکانی لە دژی تورکیا کۆتایی بێت. لەوانەیە ئێستا گۆڕانێک لە سەپاندنی هەندێک سزا بێتە ئاراوە بەڵام هیچ جۆرە داشکانێک لە باری یاساییەوە بوونی نییە.


یاساکانی تۆبە بریتیە لە یاساگەلێک کە داشکان یان سزانەدان لەبەرچاوبگرێت. بەڵام ئەوە بۆ هەموو تاوانبارەکان جێبەجێ ناکرێت. بەتایبەتی دۆخی کادیری ڕێبەرایەتی لە باری یاساییەوە جیاواز دەبێت. ڕێگای جۆراجۆر هەیە بۆ وەلانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە. ئەو هەوڵانە دەتوانێت بریتی بێت لە دانانی چەک لە سووریا و عێڕاق یان لەناوبردنیان لەژێر چاوەدێری بەرپرسانی دەوڵەتی.



News ID 55020

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha