AP ١٤٠٤ گوڵان ٦ ٠٧:٥٤

کوشتوبڕ و لەسێدارەدانی خەڵک لە حومسی سووریا

کوشتوبڕ و لەسێدارەدانی خەڵک لە حومسی سووریا

هێرشی چەکداری و دەستگیرکردنی ناڕەوا و لەسێدارەدان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا، سەرەڕای بێدەنگیی تیرۆریستانی حوکمڕانی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند کە حومس کە دەکەوێتە ناوەڕاستی سووریا لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا گرژی ئەمای زۆری بەخۆوە بینیوە و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 13 هاووڵاتیی مەدەنی عەلەوی بە تەقەی توخمە تیرۆریستییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو پارێزگایە کوژراون.

ئەم کۆمەڵکوژییە لە سایەی شەپۆلێکی دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان لە سوریا و بێدەنگیی فەرمانڕەوا تیرۆریستییەکانی ئەو وڵاتەدا ڕوودەدات.

لە گەڕەکی وادی ئەلزەهاب لە شاری حومس دەیان گەنجی عەلەوی دەستبەسەر کران.

هەروەها تەرمی ژمارەیەک دەستگیرکراو لە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە دۆزراونەتەوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند کە ئەو کەسانە بە گوللە کوژراون.

ڕۆژی هەینی لە گەڕەکی وادی ئەلزەهابیش پێکدادانی چەکداری ڕوویدا.

هەروەها لە شاری جەرمانای سووریا، خۆپیشاندەران ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقیان داخست، چونکە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە هێرشی توخمە چەکدارەکان لەسەر ڕێگای دیمەشق – سوەیدە کە ڕۆژی هەینی کەسێکی تێدا کوژرا.

News ID 54771

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha