AP ١٤٠٤ گوڵان ٣ ٠٨:١٠

ئۆجالان بڕوای بە ئاشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا هەیە

ئۆجالان بڕوای بە ئاشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا هەیە

تونجەر بەکرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەرلەمان، لە دیداری شاندی ئەو پارتە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان هەواڵی دا.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تونجەر بەکرخان سەبارەت بە ئەو دیدارە وتی: ئۆجالان ڕایگەیاندووە کە گۆڕانکاری ئەرێنی کە دەبێتە خێرا بوونەوەی ڕەوتی ئاشتی، چاوەڕوانی هاوبەشی هەموومانە و هیواداری خۆی نیسبەت بە پێشکەوتنەکان لە داهاتوو ڕاگەیاندووە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەو دیدارە وتی: کۆبوونەوەیەکی بەقازانج، جیدی و کاریگەر بوو و جودا لە لێکدانەوەی دۆخی جەستەیی سێری سورەیا ئوندەر، بە شێوەی گشتی ڕەوتی ئاشطی و دۆخی ئێستا لێک درایەوە.

بە وتەی بەکرخان، ئۆجالان بە ڕۆحیەیەکی بەرز و وزەیەکی زۆر و چالاکەوە خەریکی شوێنگیری کردنی گۆڕانکارییەکانە و پێی وایە کە لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوو کرانەوە لە ڕێگای ئاشتی و چارەسەری قەیرانەکان دەبینین.

نوێنەری دەم پارتی لە لێدوانەکەیدا جەختی کرد کە تورکیا لە نێوان قەیرانی نێوخۆیی و ناوچەیی، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە گەڕانەوە بۆ ڕێگای ئاشتی، دیمۆکراسی و پێکەوەژیان هەیە. هەروەها وتیشی کە ئەوە بەس لە ڕێگای سیاسییەوە بەدی نایێت و پێویستی بە بەستێنی یاسایی قایم، لەسەر بنەمای دادپەروەری ، چاکسازی بنەڕەتی لە یاسا سزادانەکان و ورەیەکی قایم لەلایەن هەموو ئەکتەرە سیاسییەکانەوە هەیە.





News ID 54737

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha