AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٩ ١٤:٠٦

شێخ نەعیم قاسم: گەڵاڵەی ئیسرائیلی گەورەیان شکستی هێنا

شێخ نەعیم قاسم: گەڵاڵەی ئیسرائیلی گەورەیان شکستی هێنا

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وێڕای پیرۆزبایی ئاگربڕ بە گەلی فەلەستین بەتایبەتی غەززە و هێزەکانی بەرخۆدان، ئەو ڕووداوەی تەواوکەری شکستەکانی ئیسرائیل وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە المسیرە، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وێڕای پیرۆزبایی ئاگربڕ بە گەلی فەلەستین بەتایبەتی غەززە و هێزەکانی بەرخۆدان، ئەو ڕووداوەی تەواوکەری شکستەکانی ئیسرائیل وەسف کرد.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە درێژەیدا ئاماژەی دایە سەر بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و پێشێل کردنی ئاگربڕ لەلایەن ئەو ڕژێمە و جەختی کرد: هپشداریی دەدەینە دوژمی ئیسرائیلی کە سەبری ئێمە تاقی نەکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە هەروەها داوا لە دەوڵەتی لوبنان دەکەین کە هەڵوێستی یەکلایی لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمن بنوێنێت و کاردانەوەی هەبێت بە پێشێل کردنی ئاگربڕ.

نەعیم قاسم جەختی کرد: ڕێککەوتنی ئاگربڕ بۆ باشووری ڕووباری لیتانی بووە و شوکر بۆ خودا سەرکەوتوو بووین. هیچكەس ناتوانێت لە ئەنجامەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە بواری سیاسەتی ناوخۆیی ئاوەژۆ کەڵکوەربگرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە ئامانجەکانی ئیسرائیلمان بۆ لەناوبردنی بەرخۆدان شکست پێدا و بەرخۆدانی لوبنان هەر لە بەرانبەر پڕۆژەی ئەمیکی-ئیسرائیلی دەوەستێت.

هەروەها زیادی کرد: ئێمە لە بەرانبەر پێشێل ژرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەلایەن ئیسرائیلەوە سەبرمان کردووە تا دەرفەت بدەینە دەوڵەت و لایەنە نێودەوڵەتییەکان تا ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن. من بە هەموان رایدەگەیێنم کە سەبری ئێمە لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و پێشێل کرانی ئاگربڕ لەلایەن ئەو ڕژێمەوە تاقی مەکەنەوە.
قاسم لە درێژەدا وتی: بە گەلی یەمەن و ڕێبەری گەوری ئەو وڵاتە، سەید عەبدولمەیلک حوسی بە بۆنەی گیانفیداییەکانیانەوە سڵام دەکەم و دەستی یەمەنییەکان هێشتا لەسەر ماشەیە.

هەروەها دەسخشۆشی لە مەرجەعیەت، حەشدی شەعبی و گەلی عێراقیش دەکەن بە بۆنەی پاڵپشتی لە غەززەوە.



News ID 53633

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha