بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبو محەمەد جەولانی فەرماندەی تەحریرولشام لە گفتوگۆیەکدا وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە جیاوازی هەیە لە نێوان کۆمەڵگای کورد و پەکەکە، ڕایگەیاند کە بە پێکهێنانی وەزارەتی بەرگری هیچ چەکێک لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی سووریا بوونی نابێت و هیچ لایەنێک چەکی بەدەستەوە نابێت.
جەولای هەروەها ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان هێڵەکانی ئاگربڕ لە گوڵانیان ئاشکرایانە بەزاندووە؛ کە لەوانەیە هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر چڕ تر بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە.
درێژەی دا: دۆخی نالەباری سووریا دوای چەندین ساڵ شەڕ و پێکدادان ئیزنی چوون بەرەو کێشەی نوێ نادات، یەکمایەتی لە ئەم قۆناغەدا بووژانەوە و سەقامگیری سووریایە و نەک کێشرانی بۆ پێکدادانی نوێ کە ببێتە هۆی وێرانی زیاتر.
فەرماندەی تەحریرولشام زیادی کرد: کۆمەڵگای جیهانی ئەبێ دەستێوەردانی بەپەلە بکات و بەرپرسیارێتی خۆی هەمبەر چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل کردەوە بنوێنێت، بیانووەکانی ئیسرائیل بۆ ئەو هێرشانە پووچە و پاساوی نییە.
جەولانی بە جەخت لەسەر پێداویستی کۆنترۆڵی دۆخەکە لە ناوچەکە و ڕێز بۆ سەروەری سووریا وتی: ڕێکاری دیپلۆماتیک تەنیا ڕێگا بۆ دابینی ئاسایش و سەقامگیری بەدوور لە هەر جۆە سەربزێوییەکی سەربازییە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە جیاوازی هەیە لە نێوان کۆمەڵگای کوردی و پەکەکە، وتی: پێوەندی ئێمە لەگەڵ موسێحییەکان و درۆزییەکان باشە و ئەوان لە پاڵ ئێمە شەڕیان کرد.
Your Comment