بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ناردنی نامەی هاوبەشی نوێنەرەکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەمینداری گشطی و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ناوەندە، تۆمەتەکانی بێ بنەما و بە ئامانجی سیاسی وەسف کرد.
نوێنەرەکانی ترۆئیکا لە نامەکەی خۆیاندا، بە بێ سەرەنجدان بە ڕیشەکانی قەیرانی ئێستا، کۆماری ئیسلامیان بە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پێشێل کردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش تاوانبار کردبوو. نوێنەری هەمیشەیی لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو پاگەندەگەلی بەتواوەتی بێ بنەما و سەرلێشێوێنەر وەسف کرد و جەختی کرد کە هەوڵەکانی ئێران لە چوارچێوەی مافی ڕەوا لە بڕگەکانی 26 و 36 ی ڕێکژەوتنی ئەتۆمی و لە کاردانەوە بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنە و نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام دراوە.
لە نامەی وڵاتانی ئەورووپیدا هاتووە کە نامەی ئێران بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕێكەوتی 22 ی ئۆکتۆبەری 2024 نیشاندەری ئامانجی ئەوان بۆ دەستخستنی چەکی ئەتۆمییە .
نوێنەری ئێرانیش لە نامەکەیدا هێناویە کە ترۆئیکا بەڵێنەکانی خۆیی بۆ لابردنی گەمارۆکان پێشێل کردووە و بە سەپاندنی گەمارۆی نوێ بە سەر هێڵی پاپۆڕوانی ئێران و بەشی ئاسمانی درێژە دەداتە سیاسەتە دوژمنانەکانی لە حاڵێکدا کە ئێران هاوکاری سازێنەری خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژە داوە و ئەو تۆمەتانە بەتواوەتی ڕەت دەکاتەوە و لەسەر پابەند بوون بە ئێن پی تی جەخت دەکاتەوە.
Your Comment