بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ئەگەرچی سەرچاوە خۆجەییەکان پێش لە هێرشی درۆنی بۆ سەر باڵەخانەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا هەواڵی داوە و لە ئەو بارەە هێزەکانی بەرخۆدانی عێراق یەکەم لایەنی گومانلێکراو ناسێندراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتوووە.
بەم پێیە، جەعفەر حسێنی وتەبژی سەربازی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێڕاق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەشداری ئەو بزووتنەوە لە هێرشەکەی ئەمڕۆی بەغدای ڕەت کردەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: هێرشی ئەمڕۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا گوماناوییە و لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجام دراوە کە بەدوای تێکدانی سەفەرەی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقن و ئێمە هەوڵی ناسینەوەی هۆکارەکانی ئەو هێرشە دەدەین.
Your Comment