AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٦ ٠٧:٣٦

ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند:

هەناردە کردنی نهێنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە نیوەی نرخی جیهانی

هەناردە کردنی نهێنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە نیوەی نرخی جیهانی

دامەزراوەی کوردستان واچ پاگەندەی کرد ڕۆژانە 300000 بەرمیل نەوتی خاوی هەرێم، بە شێوەی قاچاخ لە ئەو ناوچە دەبرێتە دەرەوە و بە نیوەی نرخی جیهانی دەفرۆشرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دامەزراوەی کوردستان واچ لە ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد قاچاخی نەوتی خاوی هەرێم زیاتر لە ئەوەیە کە لە ڕاپۆرتی دوایی هەواڵدەری ڕۆیتێرز لەسەری باس کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو دامەزراوە، ڕۆژانە 300000 بەرمیل نەوتی خاوی هەرێم لە دەروازە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی دیکە هەناردە دەکرێت.

ئەو دامەزراوە وتوویە نەوتی خاوی قاچاخ کراوی هەرێم زیاتر بۆ وڵاتانی چین و تورکیا هەناردە دەکرێت. نرخی فرۆشی نەوتی خاوی هەرێم بۆ ئەو وڵاتانە نزیک بە 40 دۆلار ڕاپۆرت کراوە کە نیوەی نرخی جیهانی نەوتە و بە هاوئاهەنگی پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت و هیچ ئیدارەیەک ناتوانێت بەر بە قاچاخی نەوتی هەرێم بگرێت.

News ID 51261

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha