AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٣ ٢١:٣٣

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان:

ئێران بەشداریی دانوستانی ئاگربەستی حەماس و ئیسڕائیل ناکات

ئێران بەشداریی دانوستانی ئاگربەستی حەماس و ئیسڕائیل ناکات

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێمە لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئاگربەستی نێوان حەماس و ڕێژیمی زایۆنیدا ئامادە نەبووین و هیچ خواستێکمان نییە بۆ ئامادەبوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بەو ئەگەرە کە گوایە نوێنەرێک لە ئێرانەوە ئامادە دەبێت بۆ تاوتوێکردنی ئاگربەستی غەززە لەگەڵ ئەمریکا، وتی: ئێران ئامادە نابێت.

وتیشی: لە دانوستانەکانی ئاگربەستی ناڕاستەوخۆی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنی بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا ئێمە ئامادە نابین و هیچ خواستێکیشمان نییە بۆ بەشداریکردن.

News ID 51246

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha