AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٩ ٢٠:٠٨

قرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند:

تێکشکاندنی گرووپێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژاوای ئێران

تێکشکاندنی گرووپێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژاوای ئێران

پەیوەندییە گشتییەکانی قرارگای حەمزە سەیدولشوهدا ڕایگەیاند کە تیمێکی تیرۆریستی لەلایەن چەکدارانی ئەم قرارگایەوە لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران تێکشکێندراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم ئاگادارییەدا هاتووە: بە چاودێری ورد و هەواڵگریی هێزەکانی حەمزە سەیدولشوهدای سەر بە هێزەکانی زەمینی سپای پاسداران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، تیمێکی تیرۆریستی دژە شۆڕش بەنیازی چوونە ناو خاکی ئێران بوون کە لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەوە، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی سپا.
لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: لەم ململانێیەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم تیمە تیرۆریستییە کوژران و بریندار بوون و کەرەستەکانیان لەلایەن هێزەکانی سپاوە دەستی بەسەردا گیرا.

News ID 50863

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha