بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانەی دیداری نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکان، وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵ و سەرکەوتنەکانیان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە، جەختیان کرد: بە فەزڵی خوای مەزن، هێزە چەکدارەکان دەرکەوتەیەکی باشیان لە توانستەکان و هێزی خۆیان و هەروەها ڕواڵەتێکی جێی ڕێزیان لە گەلی ئێران نیشان دا.
ڕێبەری وتیشیان: سەرهەڵدانی هێزی ورەی گەلی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی سەلمێندرا.
فەرماندەی گشتی وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی ئەرتەش و هەروەها ساڵڕۆژی دامەزراندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە دەستکەوتەکانی ئەم دواییەی هێزە چەکدارەکان هەستێکی گەورەیی سەبارەت بە ئێرانی ئیسلامی لە چاوی جیهان و چاودێرانی جیهانیدا خوڵقاندووە.
ڕاشیانگەیاند: پرسی ژمارەی ئەو مووشەکانەی ئاراستەکراون و یان ئەو مووشەکانەی لە ئامانجەکانیان داوە کە لایەنی بەرامبەر سەرنجی لەسەرە، پرسێکی لاتەکیە، پرسی سەرەکی سەرهەڵدانی هێزی ورەی نەتەوەی ئێرانە و هێزە چەکدارەکان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و سەلماندنیەتی کە هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئاڵۆزیی بەرامبەر.
ڕێبەری بە بەرز نرخاندنی ڕەچاوکردن و ژیری لە کردەوەی هێزە چەکدارەکاندا، وتی: ڕووداوی جۆراوجۆر تێچوون و دەستکەوتی هەیە و گرنگە ئەوەیە تێچوونەکان کەم بکرێتەوە و دەستکەوتەکان زیاد بکرێت و هێزە چەکدارەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا ئەمەیان با باشی کردووە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بەرز نرخاندنی هەوڵ و چالاکییەکانی سپای پاسداران و ئەرتەش و هێزی پۆلیس، جەختیان کرد کە بەردەوام بن لە هەوڵدان و جووڵە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنایەتی و دوژمنان بە پشتبەستن بە داهێنان و دەستپێشخەری.
ئاماژەشیان دایە سەر ئەوەی کە کەرامەتی نەتەوەی ئێران دەبێ لە چاوی جیهاندا بەرچاو بێت.
Your Comment