AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٨ ٠٩:٢٢

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند:

وردەکاریی دانوستانەکانی تێلاڤیڤ و بەرخۆدانی فەلەستین

وردەکاریی دانوستانەکانی تێلاڤیڤ و بەرخۆدانی فەلەستین

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرخۆدانی فەلەستین لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ئاماژەی دایە سەر وردەکارییەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی بەرخۆدان و تێلاڤیڤ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرخۆدانی فەلەستین ئاماژەی دایە سەر دانوستانی ناڕاستەوخۆی هێزەکانی بەرخۆدان و تێلاڤیڤ و لە ئەو پێوەندییەدا وتی: سەرەڕای دۆخی دژواری دانوستان و ڕەت کردنەوەی ئەوەی کە ئیسرائیل پێشکەشی کردبوو، دانوستانەکان هەر درێژەی هەیە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە فەلەستینییە، ئیسرائیل سەرەڕای نەرمی نواندەکانی حەماس بەتایبەتی لە پرسی زینداییەکان، لە بواری ژمارەی زیندانییەکان وەکوو نیازپاکی، وەڵامی خۆی گەیاندووەتە لانیکەم.

ئەو سەرچاوە بە ئەلمەیادینی وت: ئیسرائیل ئاماژەی نەداوەتە سەر ئاگربڕ و پێشنیارێکی ڕوونی سەبارەت بە کشانەوە لە ناوچە قەرەباڵغەکان پێشکەش نەکردووە.

News ID 49581

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha