بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 21 ڕێکخراوی سەر بە هاوپەیمانی نەتەوەیی هاودەردی لەگەڵ کوردەکان لە فەڕەنسا کە لەلایەن پاسکال تور و ئانیک سامولیان، سرەۆکەکانی ئەو هاوپەیمانییە واژۆ کراوە، داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی پۆلیس بۆ سەر کۆبوونەوەی کوردەکان لە فەڕەنسا بەتایبەتی لە شاری مارسەییان کردووە.
لە ئەو نامە سەرئاوەڵادا بۆ ئیمانۆئیل ماکرۆن کە لە ڕۆژنامەی ئۆمانیە بڵاو کراوەتەوە، سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە گۆڕینی ڕوانگە نیسبەت بە کوردەکان و بەرز بوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر کوردەکانی دانیشتووی فەڕەنسا و هەروەها داخرانی هەژماری بانکی چالاکانی کورد و ئاوڕدانەوە بەسەر سیاسەتەکانی کۆچبەری و هەروەها هاوکاری فەڕەنسا لەگڵ تورکیا بۆ گوشار لە سەر چالاکانی کورد تاوانبار کراوە و داوا لە ماکرۆن کراوە کە پەکەکە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان دەربهێنێت.
Your Comment