AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ٢٥ ١٧:١٣

دوای سێ مانگ؛

چارەنووسی نادیاری ڕۆژنامەڤانی کوردی سووریا لە زیندانەکانی هەرێم

چارەنووسی نادیاری ڕۆژنامەڤانی کوردی سووریا لە زیندانەکانی هەرێم

زیاتر لە 3 مانگە کە سولەیمان ئەحمەد بەرپرسی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستگیر کراوە و هیچ زانیارییەک لە ناوبراو بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیاری ئەحمەد بەرپرسی ڕێکخراوی پاڵپشتی لە مافی هەواڵنێرانی ناوەندی مێترۆ لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە سولەیمانی ئەحمەد بەرپرسی بەشی عەرەبی ڕۆژنیوز، زیاتر لە سێ مانگە کە لە زیندانە و ئیزنی چاوەپێکەون لەگەڵ پارێزەرەکەشی نییە.

ئەحمەد لە 25 ی ئۆکتۆبەر دەیەویست لە ڕێڕەوی سنووری پیشخاپوورەوە بچێتە نێو هەرێمی کوردستان بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتیەوە ڕفێندراوە و ڕاگەیێندراوە کە ناوبراو ڕۆژنامەنووس نییە و 111 ڕۆژە لە چارەنووسی نادیارە.

News ID 49084

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha