بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ئاسایش) 2 تونێلی گەورەیان دۆزییەوە کە حەشارگەی ئەندامانی داعش بوون لە بەشی ئاوارەکانی کەمپی هۆڵ.
ئۆپراسیۆنی بە ناوی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" لە قۆناغی سێیەمی خۆیدا لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا لە کەمپی هۆڵ بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی کوردستانی سوریا ڕایگەیاند: هێزەکانیان لە بەشی پەنابەرانی کەمپی هۆڵدا 2 تونێلی گەورەیان لە 2 ژووری جیاوازدا دۆزیوەتەوە، کە ئەندامانی داعش لە بەشی پەنابەراندا خۆیان تێدا دەشاردەوە.
دوو تۆنێلەکە بە خاک و خۆڵ پڕ کراوەتەوە.
Your Comment