بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، حکومەتی هۆڵەندا ئەم هەینییە بانگهێشتی باڵوێزی تارانی کردووە بە بیانووی ئەوە گوایە منداڵێکی هۆڵەندی لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کوژراوە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، لەو بارەیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە منداڵێکی هۆڵەندی تەمەن کەمتر لە ساڵێک لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوای ڕوونکردنەوە لە هاوتا ئێرانییەکەی کردووە و باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشتکردووە.
Your Comment