AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١ ٠٨:٢٣

لە سێبەری شەڕی غەززە

تورکیا خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای حەشیمەتیی عەفرین

تورکیا خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای حەشیمەتیی عەفرین

تورکیا لە حاڵێکدا کە ڕای گشتی لە جیهان بەرەو شەڕی غەززە ڕاکێشراوە درێژە دەداتە جەنایەتی خۆی لە عەفرین و گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین خێرا کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حکومەتی تورکیا لە حاڵێکدا کە سەرەنجی هەموو دنیا بەرەو لای غەززە ڕاکێشراوە درێژە دەداتە جونایەتەکانی خۆی لە عەفرین و بە بەکارهێنانی چەندین ڕێکخراوی فەلەستینی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرینی خێرا کردووەتەوە.

هەزاران هاووڵاتی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی عەفرین کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن تورکیاوە داگیرکرا ،ئاوارە بوون و ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی عەفرین لە ئەو ناوچە ماونەتەوە ژمارەیان ڕۆژبەڕۆژ خەریکە کەم دەبێتەوە و عەفرین ئێستا زیاتر لە هەمیشە لە مەترسیی گۆڕینی دیمۆگرافیایە.

بە گوێرەی هەواڵەکان دوو دامەزراوەی ئەمریکی بە ناوەکانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشە و ڕێکخراوی خێرخوازانەی سواسیا لە کردنەوەی ماڵ لە گوندە نوێیەکان لە عەفرین بەشداریان کردووە.

News ID 48096

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha