بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی باڵای ئەمنی عێڕاق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند: 192 بنەماڵە یان 776 کەس لە دوایین هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان، گەڕێندراونەتەوە عێڕاق.
ئەو کەسانە دوای گەڕاندنەوەیان بۆ عێڕاق لە ناوەندێکی دەرمانی دەروونیلە ئەلجەدە، لە باشووری موسڵ دەمێننەوە، شوێنێک کە لە ژێر چاوەدێری ئەمنیەتیدایە.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق لە سەرەتاکانی نۆڤەمبەری ئەمساڵ ڕایگەیاند کە زیاتر لە 1500 بنەماڵەی عێڕاقی گەڕێندراونەتەوە بۆ جەدە.
Your Comment