AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٨ ١٦:٢٤

دیار نییە

تەقینەوە لە منبج/ سێ کوژراو هەیە

تەقینەوە لە منبج/ سێ کوژراو هەیە

لە شاری منبجی كوردستانی سووریا ئۆتۆمبێلێك تەقیەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێری شارپرێس لە كوردستانی سووریا رایگەیاند: لەشاری منبج ئۆتۆمبێلێك تەقیوەتەوە.

لەبارەی زیانە گیانییەكانەوە روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لەو رووداوەدا سێ ئەندامی ئەنجومەنی سەربازی منبج كوژراون، كە یەكێكیان فەرماندەیە.

راشیگەیاند :فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی یەپەگەی لە ناوەندی شاری مەنبج لە رۆژهەڵاتی حەلەب لە سوریا كردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە هەیسەم ئەبودەحام فەرماندەی بەتالیۆنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج لەگەڵ دوو یاوەری كوژراون.

News ID 46549

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha