AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٣٠ ٠٩:٢٥

ڕاپۆرتی ماڵپەرێکی بیانی :

نەوتی هەرێمی کوردستان چی دیکە کڕیاری نییە

نەوتی هەرێمی کوردستان چی دیکە کڕیاری نییە

هەواڵدەریی بلومبێرگ ڕایگەیاند دوایین نەوتهەڵگرێک کە چاوەڕوانی بردنی نەوتی هەرێم بوو، دەستی بەتاڵ بەندەری جیهانی تورکیای بەجێهێشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای تێپەڕینی نزیک بە سێ مانگ لە ڕاگیرانی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای بەندەری جیهانەوە، هێشتا ئەنقەرە و بەغدا لەسەر هەناردە کردنی نەوت نەگەییشتوونەتە ڕێککەوتن.

هەواڵدەری بلومبێرگ کە پێشتر لە بێ هیوا بوونی کڕیارانی نەوتیهەرێم هەواڵیان دابوو، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی دا هەموو نەوتهەڵگرگەلێک کە لە بەندەری جیهانی تورکیا چاوەڕوانی نەوتی خاوی هەرێم بوون، بێ هیوا بوون و ئەو بەندەرەیان بەجێ‌هێشتووە.

ڕۆیتێرزیش ڕاپۆرتی دا کە ئەگەری کەوتنە ڕێی نەوتی خاوی هەرێم لە هێڵی بۆری نەوتی تورکیاوە لە داهاتوویەکی نزیکدا دوور لە چاوەڕوانییە.

News ID 46327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha