AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٩ ١٣:١١

سەرلەشکەر سەلامی:

پاڵپشتی موسڵمانانین و لە ڕۆژانی سەختدا بە تەنیایان ناهێڵین

پاڵپشتی موسڵمانانین  و لە ڕۆژانی سەختدا بە تەنیایان ناهێڵین

فەرماندەی گشتی سپا وتی: هیچ شتێک جگە لە ئاسایش و ئەمنیەت بۆ وڵاتانی ناوچەکە ئارەزوو ناکەین و پەیامی ئێمە بۆ دراوسێکان ئەوەیە کە پاڵپشتی موسڵماناین و بە تەنیایان ناهێڵین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سپا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە پەراوێزی ڕژەی 29 ی خاکەلێوەی ئەرتەش وتی : ئێمە هیچ شتێک جگە لە ئاسایش و ئەمنیەت بۆ وڵاتانی ناوچەکە ئارەزوو ناکەین و پەیامی ئەم ڕژە بۆ دراوسێکان ئەوەیە کە پاڵپشتی موسڵماناین و لە ڕۆژانی سەختدا بە تەنیایان ناهێڵین.

ناوبراو درێژەی دا: ئێران هەمیشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ئاشتی و تەباییدا بوو ە و بنەمای لەسەر ئاشتی و ئاسایش دانراوە.

سەلامی بە ئاماژە بە شوێنگەی زۆر باشی ئێران لە ناوچەکە و هێزی بەرگری کەم وێنەی لە ناوچەکە و جیهان وتی: بە بۆنەی ئەو شوێنگەیەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەر شێوەیەک کەناری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و هەوڵ دەدات هێزی بەرگری خۆی بۆ ئاسایشی ناوچەکە بەکار بهێنێت.

News ID 45724

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha