بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامى ڕایگەیاند: "هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات لهڕێگهو به‌هه‌وڵى دژه تیرۆرى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆته ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش‌و هیچ كات ئێمه ئه‌وه له‌بیر ناكه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ش كه ئاراسته‌ى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى ده‌كرێن گوایه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه زانیاریی به‌میتى توركیا دراوه له‌باره‌ى شوێنى مه‌زڵوم عه‌بدى له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، شامى وتى، "ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى دژه‌تیرۆر ده‌كرێن بۆ شاردنه‌وه‌ى ڕاستیهكانهو ئێمه به‌توندى دژى ده‌وه‌ستینه‌وه‌و سوپاسى هاوكاریه به‌رده‌وامه‌كانیان ده‌كه‌ین".
به‌وته‌ى وته‌بێژى هه‌سه‌ده، "ئامانجى ئێمه‌و دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى، پاراستنى گه‌لى كورده، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حزبى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش مه‌زڵوم عه‌بدى ڕونیكرده‌وه ئه‌و هێرشه‌ى ده‌كرێته‌سه‌ر دژه تیرۆر ناڕاست‌و ناڕه‌وایه‌و تاكه ئامانجیش ئه‌وه‌یه بتوانن ئێمه‌و ئه‌وان له‌یه‌ك بكه‌ن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌و تۆمه‌تانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین‌و به‌دڵنیاییه‌وه درۆیه‌كى گه‌وره‌یه، چونكه ساڵه‌هایه هاوكاریی له‌نێوان ئێمه‌و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان‌و به‌تایبه‌تیش دژه تیرۆرى یه‌كێتیدا هه‌یه".
ڕونكردنه‌وه‌ى زیاترى ڕاگه‌یاندو وتى، "ئه‌گه‌ربێت كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌لاماره‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى نه‌بوایه، به‌دڵنیاییه‌وه توركیا ئه‌و په‌لاماره‌ى ده‌كرده ده‌ستكه‌وتى خۆی، به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێت هێزێكى كاریگه‌رى وه‌ك دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى پێ تۆمه‌تبار بكات".
بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایكرد، "كاتێك ڕێگه بۆ ئێمه كرایه‌وه په‌یوه‌ندیی بكه‌ین بههاوپهیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، له‌ڕێگه‌ى دژه تیرۆرى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌وه بوو ، ئێمه هیچكات ئه‌وه له‌بیر ناكه‌ین‌و شانازى ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هێزێكى نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك دژه تیرۆرى یه‌كێتى هاوكارو پاڵپشتین".
Your Comment