AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٥ ١٠:٤٠

فیگن یوکسک داغ:

هەدەپە هەڵبوەشێتوە هەڵبژاردنەکان ڕەوایی نامێنێت/حکومەتی تورکیا تەواوی وڵاتی کردووەتە زیندانی ئامەد

 هەدەپە هەڵبوەشێتوە هەڵبژاردنەکان ڕەوایی نامێنێت/حکومەتی تورکیا تەواوی وڵاتی کردووەتە زیندانی ئامەد

فیگن یوکسک داغ هاوسەرۆکی پێشوو و زیندانی کراوی هەدەپە لە گفتوگۆیەکدا هەڵبژاردنەکانی داهاتووی لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیگن یوکسک داغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە گفتوگۆیەکدا وتی ئەگەر هەدەپە هەڵبوەشێتەوە هەڵبژاردنەکانی ڕەوایی نییە و بە رفەرمی ناناسێندرێت.

ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: داواکارییەکانی هەدەپە بە ئۆپۆزیسیۆن بێ وەڵام مایەوە و هەر بۆیە هەدەپە بەربژیری سەربەخۆی ناساند ، ئەوان هێشتا نازانن کە هەدەپە هێزێکی سیاسی کاریگەرە کە 10 ملیۆن دەنگی هەیە. ئێمە خەڵکێکمان هەیە کە کەسانێک کە شەرەف و ورەی ئەوان بە فەرمی نەناسێنێت، بە فەرمیی ناناسان.

یوکسک داغ بە ئاماژە بە هەوڵەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە وتی: ئەو گواشآرانە دەبێتە هۆی زیاتر پتەو بوونی پێکهاتەی ئەو پارتە و هۆشداریی دا کە هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە دەبێتە هۆی دروست بوونی پرسی جیدی لە بواری سیاسی تورکیا و هەروەها ئۆپۆزیسیۆن.

ڕێبەری بەندکراوی کورد بە وتنی ئەوەی کە حکومەت تاوانبارای مادەی هۆشبەر و بکوژەکان بە ئاسانی ئازاد دەکات، وتی: زیندانیانی سیاسی بە تۆمەتی تیرۆریزم سزا دەدرێن. لە سەردەمی کودەتا و فاشیزم واتا دەیەی 90 زیندانی ئامەد ناوەندەی ئازار و ئەشکەنجە بوو. ئێستاش دەسەڵات هەموو شوێنەکانی کردووەتە زیندانی ئامدەوە.

News ID 44998

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha