تورکیا هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات

ڕۆژنامەی گڵوپ ئێکۆی بریتانیا بە ئاماژە بە بۆردمانی ئامانجگەلێک لە نزیکی شوێنگەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا نووسی: تورکیا بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای خستووەتە مەترسییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی گڵوپ ئێکۆی بریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١٥ ی لێک داوەتەوە.

ئەو ڕۆژنامە هۆشداریی داوە کە لێکدانەوەی ئەمریکا لە بوونیان لە ئەو ناوچە ڕاست ڕاستبینانە نییە چونکوو ستراتیژی واشنتۆن لە ئەو بوونە نەگۆڕە لە حاڵێکدا کە دۆخەکە لە ئەو ناوچە هەر خەریکە دەگۆڕدرێت.

گڵوپ ئێکۆ ئەوەشی وتووە کە تورکیا ئێستا لە کردنە ئامانجی هێزە کوردییەکان ، هێزەکانی ئەمریکاش لەبەرچاو ناگرێت و ئەوەش هێزەکانی ئەمریکای لە ئەو ناوچەیەی بەرەوڕووی مەترسی کردووەتەوە.

News Code 44769

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha