بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ناوخۆی ئێران لە سەردانی بۆ نووسینگەی سەرەکی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاران وتی: لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی لە گفتوگۆداین بۆ بەرێوەبردنی رێپێوانی ئەربەعین.
ئەحمەد وەحیدی وتی: هیوادارین کێشە و ئاڵۆزی لە عێراق بەزوویی چارەسەر بێت. عێراق وڵاتێکی گرینگە و ئێمە لە کەر گەلی عێراقدا دۆست و برادەرین و ئوممەتێکین.
هیواشی خواست کە ئاڵۆزییەکانی عێراق هیچ کێشەیەک بۆ بەرێوەبردنی رێورەسمی رێپێوانی ئەربەعین دروست نەکات.
Your Comment