بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆڕێکدا حاکم شێخ لەتیف وتی:" ئێستا دوو هەرێمی هەیە کە خەریکە دەبینە دوو میلەت لە هەولێرو سلێمانی".
هەروەها دەشڵێت"ئێمە تائێستا کێشەکەمان ناوخۆییە و ئەم سەرکردانەی کورد هیچیان لەباردا نییەو بۆیە هەرێمی کوردستان مەرجەکانى دروستبوونى دەوڵەتى تێدایە نییە".
ناوبراو باس لەوە دەکات، دەبێت سیستەمێک دروست بکرێت کە لێپرسینەوە هەبێت ئەویش بە دروستکردنى دامەزراوەکان دەبێت ئەوەش بەم حزب و سەرکردانە دروست ناکرێت.
حاکم شێخ لەتیف رەخنە لە لایەنەکانى ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و دەڵێت:" رۆڵێکى خراپیان بینی لەوەى کە چوونە ناو دەسەڵات و بێ متمانییەکى گەورەییان دروست کرد لای خەڵک تائێستاش ئەم هەوری بێ متمانییە نەڕەویوەتەوە، بۆیە ئەو حزبانە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە یاریان بە سۆزی خەڵک کردوە".
Your Comment