AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٤ ١٤:٤٧

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا:

158 هێزی هەسەدە لە ساڵی 2021 گیانیان لەدەست داوە

158 هێزی هەسەدە لە ساڵی 2021 گیانیان لەدەست داوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، لە ساڵی 2021، 158 کەس لە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بریتی لە کورد-عەرەبەکان و ئاشوورییەکان گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا چەند ڕۆژ پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵی زایینی ڕایگەیاند کە لە ئەمساڵدا 3746 کەس لە خەڵکی سووریا گیانیان لەدەست داوە کە کەمترین ڕێژە لە شەرێکە کە لە دە ساڵی ڕابردووەوە لە ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەمساڵدا 600 چەکداری داعش لە هێرشە جیاوازەکان کوژراون. چاوەێری مافی مرۆڤی سووریا پاگەندەی کرد زیاتر لە 1500 کەس لە کوژراوەکانی ئەمساڵ سڤیل بوون کە 297 کەسیان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ڕێکخراوە هەروەها لە گیان لەدەست دانی 158 هێز لە هێزەکانی کورد-عەرەبی سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەواڵی داوە.

News ID 40466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha