AP ١٣٩٨ ڕەزبەر ١٣ ٠٩:٥٧

بۆ دووبەرەکی نانەوە لە نێوان ئێران وعێراق؛

وەرگێڕانی فریودەرانەی لێدوانێکی سەردار سلێمانی لە میدیایەکی عەرەبی+ ڤیدیۆ

وەرگێڕانی فریودەرانەی لێدوانێکی سەردار سلێمانی لە میدیایەکی عەرەبی+ ڤیدیۆ

بڕێک لە مێدیاکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵ دەدەن بۆ دروست کردنی کێشە و دووبەرەکی نانەوە لە نێوان شیعەکانی ئێران و عێراق و وەرگێڕانی عەرەبی درۆیی و فریوکارانەی وتەکانی سەردار قاسم سلێمانیان بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕێک لە مێدیا بیانیەکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵ دەدەن بۆ دروست کردنی کێشە و جودایی لە نێوان شیعەکانی ئێران و عێراق وەرگێڕانی عەرەبی درۆیی و فریوکارانەی وتەکانی سەردار قاسم سلێمانیان بڵاو کردەوە.

ئەو مێدیاگەلە بەشێک لە ڤیدیۆی گفتوگۆی سەردار سلێمانی سەبارەت بە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆزیان قرتاندووە و بە شێوەی ناڕاست و فریوکارانە وەرگێرانیان کردووە و خستوویانەتە سەر ئەو وێنانە.

ئەو وەرگێڕانە ساختە دەیەوێت وەها بە بەردەنگەکە بڵێت کە سەردار سلێمانی سەبارەت بە ئیمپراتۆری فارسی قسە دەکات ئەمە لە حاڵێکدایە کە بابەتی قسەکانی سەردار هیچ پێوەندیەکی بە ئیمپراتۆری فارسییەوە نییە.

News ID 28675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha