ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی بە توندترین شێوە ئیدانە کرد و داوای وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی و دەربڕینی هاوڕێی لەگەڵ گەل و حکومەتی ئێرانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران کە بووە هۆی شەهادەتی هاووڵاتیان، زانایان و بەرپرسانی باڵای سەربازی بەتوندی ئیدانە کراوە و هەروەها بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کاردانەوەی توند نیشان دراوە.

لە ئەو بەیاننامە هەوڵەکانی ئیسرائیل وەکوو لەبەرچاو نەگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی نیودەوڵەتی و مافی مرۆڤ ناو لێدەبەن.

هەروەها لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە ئیسرائیل هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر ئاشتی و هەوڵەکان بۆ سەقامگیری ناوچەکە وەسف کراوە.