ترامپ بانگەشەی ئەوە دەکات: گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دیدار لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ کە سەفەری بۆ کۆشکی سپی کردووە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئیدیعای کرد: دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەین.

نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە باجەکان گەیاندە ترامپ و وتی: کاردەکەین بۆ هەڵگرتنی باجەکان و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند کە لەم دیدارەدا لەگەڵ ترامپ باسی قەیرانی زیندانیانی ئیسرائیلی لە غەززە کردووە.

لای خۆشیەوە ترامپ وتی: لە ڕۆژی شەمەوە لە ئاستی باڵا بە ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەین.