Publish Date: ٣ نیسان ٢٠٢٥ - ٢١:٢٣

سەرچاوە سوورییەکان هەواڵی بیستنی تەقینەوەیەکی بەرز لە پایتەختی سووریا و بۆردومانی بنکەی سەربازی ئەلکسوا لە دیمەشق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیان بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان هەواڵی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشق بیستراوە.

تەلەفزیۆنی سووریا هەواڵی تەقینەوەیەکی گەورەی لە دیمەشق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ئارادایە.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکەی ئەلکیسوایان لە دیمەشقی بۆردومان کردووە.

هاوکات سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان لە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کردووە بەسەر ئاسمانی قونەیترە لە باشووری سووریا.