بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل باییک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنفیدرالیسمی جڤاکێن کوردستان لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە تا کاتێک هەست نەکەین بەستێن بۆ کردەیی کردنەوەی ڕەوتی ئاشتی خۆش نەبووە، پەکەکە کۆنگرەیەک بۆ دانانی چەک بەڕێوە نابات.
جەمیل باییک، هاوسەرۆکی کەجەکە سەبارەت بە دەسپێکی دانوستان لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکیا بە هۆی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ناچار بووە ڕەوتێکی نوێ لەگەڵ کوردەکان دەستپێبکات.
هەروەها سەبارەت بە درێژەی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیاش وتی: ئێمە لە دۆخێکی هەستیارداین و بەرپرسیارێتیمان لە ئەستۆیە. ئەگەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەم شێوە درێژەی هەبێت چۆن دەتوانین لەسەر بەڕێوەبردنی کۆنگرەی دانان چەک قسە بکەین؟ تورکیا ئەبێ دەستبەجێ ئاگربڕ ڕابگەیێنێت.
Publish Date: ١٥ ئازار ٢٠٢٥ - ٠٨:٢٨
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە ڕایگەیاند کە پەکەکە تا کاتی ڕەخسانی بەستێنی گونجاو بۆ کردەیی کردنەوەی ڕەوتی ئاشتی، کۆنگرەیەک بۆ دانانی چەک بەڕێوە نابات.