بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی دانیشتنی کازم غەریبئابادی جێگر وەزیری دەرەوەی ئێڕان لەگەڵ سێرگەی ڕیابکۆف و ما ژائۆسوو، هاوتایانی ڕووسی و چینیی لە پێکەن لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران، جەخت لە مژارەکانی خوارەوە کرا:
ـ زەروورەتی کۆتاییهێنان بە گەمارۆ نایاسییە یەکلایەنەکان.
ـ جەخت لە ڕێکاری دیپلۆماتیک و گفتوگۆ بۆ چارەسەریی کێشەکان.
ـ زەروورەتی وەلانانی سیاسەتی سەپاندنی گەمارۆ و هەڕەشەی بەکارهێنانی زەخت و زۆرەملێ.
ـ بەهادان بە هۆکارە بنچینەییەکانی دۆخی ئێستا، بە تایبەت کشانەوەی یەکلانەی لە بەرجام و ناپابەندیی سێ وڵاتی ئەورووپی.
ـ گرنگیی جاڕنامەی 2231 و کاتبەندیی، بە تایبەت کۆتاییهێنان بە پرسی ناڤۆکی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش لە ئاکتەوبری 2025.
ـ زەروورەتی خۆبواردنی لایەنەکانی تر لە هەنگاوگەلێک کە دەبێتە هۆی تەشەنەی هەلومەرجەکە.
ـ زەروورەتی خۆبواردنی لایەنەکان لە هەنگاوگەلێک کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئیشی تەکنیکی، بەرهەست و بێلایەنەی ئاژانس.
ـ بڕیاری درێژەدان بە ڕاوێژ و هاوکاریی سێ وڵات لە بابەت پرسە هاوبەشکاندا.
ـ تۆکمەی هاوکاری و هاوئاهەنگییەکان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە چەند قۆڵییەکانی وەک شانگهای و بریکس.
ـ پێداگری لە ئەنجامی دانوستان و گفتوگۆی سەڵەتی هاوپەیوەند بە پرسی ناڤۆکی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان.