ئەنەکەسە نەبوونی نوێنەری کوردەکان لەو لیژنەیەی کە بۆ ئامادەکاری کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتمانی پێکهاتووە، بە پێشێلکاریی بنەمای زۆرینەی سیاسی و ئیتنیکی لە سووریا زانێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵ مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "ئاوێنە"، سكرتاریەتی گشتیی ئەنەكەسە، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وتی: ئەنەكەسە پێی وایە ئەو لیژنەیەی كە رۆژی 11ی ئەم مانگە پێكهێنرا بۆ ئەوەی ئامادەكاریی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی بكات، دەبوو ڕەنگدانەوەی واقیعی زۆرینەی سیاسی و ئیتنیکی لە سووریا بوایە و گەرەنتی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی سەرجەم پێكهاتە نیشتمانییەكانی بكردایە.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: نەبوونی نوێنەری كورد لە لیژنەكەدا پێشێلكردنی ئەم بنەمایەیە و نیگەرانی ڕەوا دەهێنێتە ئاراوە لەبارەی شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ پێكهاتەكانی سووریا وەك هاوبەشی ڕاستەقینە لە ڕەنگڕێژكردنی داهاتوی وڵاتدا. هەر بۆیە داوا دەكەین ئەو پێشێلكارییە ڕاستبكرێتەوە لەڕێگەی پێداچونەوە بە پێكهاتەی لیژنەكە و گەرەنتی‌كردنی بەشدارییەكی دادپەروەرانە و كارا بۆ گەلی كورد و سەرجەم لایەنەكانی دیكە، بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی بونیادنانی گفتوگۆیەکی نیشتمانی گشتگیری پشتبەستوو بە نوێنەرایەتییەكی هاوسەنگ و پابەندبون بە شەراكەتی نیشتمانی.