بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر سەید عەباس عێراقچی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا ترامپ سەبارەت بە دانوستان پەیامی داوەتە ئێران؟ ڕایگەیاند: هیچ پەیامێکی ڕوونی نەناردراوە و وەریشنەگیردراوە و ئەو بابەتانە لە مێدیاکان دێتە ئاراوە . گفتوگۆ لەگەڵ ئەورووپا لە ئارادایە و چاوەڕوانی هەڵوێستی لایەنی بەرانبەرین. ئەگەر لە وڵات بگەینە ئەو کۆدەنگییە کە ئەبێ دانوستان بکرێت بە شێوەی یەکسان ئەنجام دەدرێت و ئێستا ئەو کۆدەنگیە نییە و ئێمە پێشتریش ڕێککەوتنمان کردبوو ئەوان لە ڕێکەوتنەکە چوونە دەرەوە و ئێستاش ئێمە متمانەمان بە ئەوان نییە و ئەو متامنە بە وشەکان دەرناکەون و ئەبێ لە کردەوەدا نیشان بدرێن.
Publish Date: ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٤:٣٢

وەزیری دەرەوەی ئێران هاوپەیوەند بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی: ئێمە پێشتر ڕێککەوتنمان کردبوو و ئەوان لە ڕێککەوتنەکە چوونە دەرەوە و ئێستاش ئێمە متمانەمان بە ئەوان ییە و ئەو متمانەیە بە وشە باش دەرناکەوێت.