بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری لۆمۆندی فەڕەنسا وتی: دانوستانی دوورودرێژمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ڕێبەری نوێی سووریادا بووە، بۆوەی هەلومەرجی هاوبەشیمان لە سووریادا تاوتوێ بکەین.
کۆبانی لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئاڵای نوێی سووریا و دانانی لە ژوورەکەی خۆیدا وتیشی: بەمکارە نیشانم داوە کە ئێمە بەشێکی دانەبڕاوەی سووریاین و ئارەزوومانە وەک باڵێکی سیاسی هاوکاریی بەرپرسانی نوێی دیمەشق بکەین، هەڵبەت ەئوە بە مانای بەفەرمی ناسینی گرووپی تەحریرولشام نییە.
ناوبراو هەروەها دیداری 30ی دیسامبێری 2024ی لەگەڵ ئەحمەد شەرع دوورودرێژ و ئیجابی هەڵسەنگاند و جەختی کرد: ئێمە داواکاری جیابوونەوە نین، بەڵکوو هاوکاتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سووریا، خوازیاری پاراستن و تۆکمەی ئیدارەی خۆسەری کوردین.