بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەوڵەتی نوێی سووریا لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە داوا لە سەرجەم گرووپە چەکدارەکان کراوە کە چەکەکانیان ڕادەست دەوڵەت بکەنەوە و تەنیا هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک پەیڕەویان نەکردووە. ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە کوردەکان یەکێک لە ئەندامانی سەرەکی و کۆنی سووریان لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هەسەدە بۆ ڕێغری لە خوێنڕشتن و چارەسەری پرسی مافی و یاسایی کوردەکان هەواڵی دا.
ئەحمەد شەرع لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی تورکیا ڕایگەیاند کە داوا لە هەموو گرووپە چەکدارەکان کراوە کە چەکەکانیان ڕادەست دەوڵەت بکەنەوە و هەموویان جگە لە هەسەدە ئەو داواکاریەیان وەڵام داوەتەوە.
ئەحمەد شەرع جەختی کرد کە گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بۆ ڕێگری لە خوێنڕشتن دەستی پێکردووە و زیادی کرد: خەڵکی کورد لە سووریا خەڵكێکی ڕەسەنن کە دەسەڵاتی پێشووی سووریا ئەوانی لە مافە سەرەتاییەکانیشیان بێبەش کردبوو.
ناوبراو وتێشی کە خاکی سووریا نابێت ببێتە شوێنێک بۆ هێرش بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.