ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوام بوونی مەترسی دابەش بوون لە سەر سووریا، هۆکاری ئەوەی بوونی هێزەکانی هەسەدە لە باکووری سووریا ودەستێوەردانەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگریووەکان لە لێدوانێکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بەردەوام بوونی مەترسی دابەش بوونی سووریا، بوونی هێزەکانی هەسەدە لە باکووری سووریا ودەستێوەردانەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

ئانتۆنیۆ گۆترێش لە لێدوان لە کۆنفڕانسی داڤۆس لە سویسڕا وێڕای ئاماژە بە نیگەرانییەکان لەسەر دابەش بوونی سووریا ڕایگەیاند کە بوونی هێزەکانی هەسەدە لە باکووری سووریا و دەستێوەرادنەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە ئەو وڵاتە لە هۆکارەکانی ئەو نیگەرانیەن.

پێشتر ڕاپۆرتێکی بڵاو کراو لە ئیسرائیل ئاماژەی دابوو کە کابینەی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی بە مەبەستی لێکدانەوەی دۆخی سووریا دوای رووخانی بەشار ئەسەد بەڕێوەبردبوو کە تێێدا دەوڵەتی ئیسرائیل داوای بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ دابەش کردنی سووریا بۆ سەر چەند کانتۆنی جیاوازی کردبوو.