جێگری مافی مرۆڤ و کاروباری نێودەوڵەتی وەزیری دادی ئێران لە ڕادەست‌کرانەوەی 25 پیاو و 2 ژنی ئێرانی زیندانی‌کراو لە تورکیا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەسکەر جەلالیان بە ئاماژە بە هاوئاهەنگیی بەردەوامئی وەزارەتی داد و دەرەوەی ئێران بۆ ئازادکرانی 27 ئێرانی زیندانی لە تورکیا، وتی: ئەو کەسانە ئەوڕۆ پاش ڕاپەراندنی ڕێوڕەسمە یاساییەکان لە ڕێگەی سنووری بازرگانەوە ڕادەستی نوێنەری کۆمیتەی گواستنی تاوانبارانی وەزارەتی داد کران، تا بەپێی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات، پاشماوەی حوکمەکانیان لە زیندانەکانی ئێران تێپەڕێنن.

وتیشی: پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات، نەهێشتنی کەڵکەڵەی خیزانی زیندانییەکان، کەمکردنەوەی تێچووی ماددی و دەروونی زیندانییەکان و خێزانەکانیان و یارمەتیدان بۆ چاکسازی و گەڕانەوەی تاوانباران بۆ ناو کۆمەڵگا بەشێکە لە ئامانجەکانی کۆمیتەی پێوشوێن‌گرتنی هاووڵاتیانی زیندانی.