ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی؛ هەواڵنێری ڕۆیتێرز لە میانەی سەردانی لە زیندانی داعشییەکان لە شاری حەسەکەی سووریا کە نزیکەی 4500 تیرۆریستی داعشی لەخۆ گرتووە، لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد مکورن داعش دەیەوێ لە دۆخی ناسەقامگیری سووریا کەڵکئاوەەژوویی بکات و تا ئێستا دوو جار تیرۆریستان هەوڵی دەربازبوون لەو زیندانانەیان داوە.
ڕاپۆرتەکە بە ئاماژە بەوەی کە داعشییەکان ژمارەیەکی زۆری چەک و چۆڵیان پاش ڕووخانی دەوڵەتی بەشار دەستکەوتووە و خەریکی خۆڕێکخستنەوە، دەڵێ: هەسەدە وەک هێزی زەوینی هاوپەیمانی شەڕ لە دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2017 داعشیان لە بنکەی سەرەکیی لە ڕەقە تێکشکاند و لە 2019دا دوایین بنکەیان لە شاری باغوز کەوتە بندەستی کوردەکان.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زیندانی داعشییەکان لە باکووری سووریا، پاش بەدەسەڵاتگەیشتنی گرووپی تەحریرولشام کە پێشتر وەک بەرەی نوسرە لقێک لە ئەلقاعیدە بووە، سەرنجی دەوڵەتی نوێی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و هاوکات دەسەڵاتە دەرەکییەکان سەبارەت بە چۆنیەتی ئیدارەی ئەو زیندانانە پێکەوە ناکۆکن و لەمناوە تورکیا کە کوردەکانی سووریا بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی سنوورەکانی خۆی دەزانێت، لای وایە کە دەبێ ئیدارەی ئەو زیندانانە ڕادەستی دەوڵەتی نوێی دیمەشق بکرێت.
کەچی ڕۆیتێرز لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی تورکیا، جەخت لە پێداگریی دەوڵەتی بایدن بۆ ئیدارەی ئەو زیندانانە لە لایەن کوردەکانەوە دەکات و دەشڵێ: ئانتۆنی بلێنکێن لە 8ی ژانڤیەدا وتبووی کە بۆ پێشگری لە گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەی داعش، ڕێگە بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەدرێ تا "بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەو کارەی ئەوان پێوەی خەریکن، واتە پاراستنی تیرۆریستانی بیانی داعش"
لەمناوە ئەفسەرێکی شەڕڤانی کورد کە لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی پاراستراوە، بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاند کە بەرپرسانی کورد مل بە ڕادەستکردنی زیندانەکان بە دەوڵەتی ناوی نادەن و وتی: پاراستنی ئەم زیندانانە تەنیا لە ئەستۆی هاوپەیمانی و هەسەدەیە.
ئەم ئەفسرە کوردە بە ئاماژە بە هەوڵی داعش بۆ قۆستنەوەی هەلی ناسەقامگیریی سووریا لەپێناو خۆڕێکخستنەوەیان، وتیشی: وێنەگەلێکی زۆر لە ئاڵای داعش بە سەر یۆنیفۆڕم و جلوبەرگی ئەو هێزانەی دیمەشقیان گرتووە، بیندراوە.
بەوەشەوە گرووپی تەحریرولشام پاگەندەی ئەوە دەکات کە دژی داعشە و لەباری ئایدۆلۆژییەوە لێک جیاوازن و تەنانەت لەم دواییەدا ئیدعای کردووە کە هێرشێکی داعشییەکان بۆ سەر حەرەمێکی شیعەکانی پووچەڵ کردۆتەوە.
لە لایەکی ترەوە هەسەدە و دەوڵەتی نوێ سەبارەت بە چۆنیەتی تێکەڵبوونی هێزەکانی کورد لە دەزگای ئەمنیی نوێی سووریادا پێکەوە ناکۆکن و هیزەکانی کوردی سووریا مل بە هەڵوەشانەوە نادات و لەولاوە وەزارەتی بەرگری نوێی سووریا خوازیاری هەڵوەشانەوەی هێزە کوردەکانەوە.
بە گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەڵێن لە ئێستادا 10 هەزار تیرۆریستی داعشی لە زیندانەکانی باکووری سووریادا ڕادەگیرێت و ئەمە سەرەڕای کەمپی "هەول"ـە کە خیزانەکانی داعشییەکان لەوێدان.
هەواڵنێری ڕۆیتێرز لە درێژەدا لەگەڵ تاقمێک لە زیندانیانی هاووڵاتی ئەورووپی و ڕۆژئاوایی گفتوگۆی کردووە و زۆربەی زیندانییەکان وێڕای گلەیی لە بێهەواڵییان لە ماڵ و خێزانەکانیان لە ماوەی زیندانیبوونیاندا و باسی پەشیمانبوونەوەیان دەکەن، و بەوەشەوە هەن کەسانێک کە هێشتا پێداگرن لەوەی "فەرمانی خودای مەزن لەم سەرزەوینەدا جێبەجێ دەبێت".
کەچی ئەفسەری کوردی چاودێری زیندانەکە لایە وایە کە زیندانییەکان تەنیا لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هەواڵنێران و بۆ هەڵفریواندنیان پەشیمانی دەردەبڕن، "دەنا ئەمنا کەسانێکن کە لە شەڕی باغۆزدا بەشدار بوونە و تا دوا چرکەساتەکانی ئەو شەڕەش تەسلیم نەبوونە".
وتیشی: ئەمان هێشتا پلەبەندی داعشیی خۆیان پاراستووە و لەناو خۆیاندا ئەمیران و فەرماندەکانیان دیاری کردووە و هەوڵی هەڵاتن لە زیندان دەدەن و مەحاڵە ئەمان هەرگیز دەست لە ئادیاکانیان بشۆنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا دەمێکەیە داوا لە وڵاتانی بیانی و ئەورووپی دەکات کە هاووڵاتیانیان خۆیان ببەنەوە و بە گوێرەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، تا ئێستا ئەو وڵاتانە خۆیان لەم کارە دزیوەتەوە.