سۆزدار دێرک فەرماندەی باڵای هەسەدە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە کوردستانی سووریای بۆ بەرگری لە کەرامەتی کوردەکان هەمبەر داگیرکاری و ستەمی تورکیا و هاوپەیمانەکانی وەسف کرد و لەسەر زەروورەتی حکومەتی دیمۆکراتیک و گشت گیر لە سووریا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆزدارر دێرک لە فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا شەڕی ئێستا لە کوردستانی سووریای بەرگری لە کەرامەتی کوردەکان هەمبەر داگیرکاری و ستەمی تورکیا و هاوپەیمانەکانی وەسف کرد و لەسەر زەروورەتی پێکهێنانی حکومەتی دیمۆکراتیک و گشت گیر لە سووریا جەختی کرد.

سۆزدار دێرک فەرماندەی باڵای هەسەدە لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند: شەڕی ئەمڕۆی ئێمە شەڕ بۆ پاراستنی کەرامەتی کوردەکان و بەرگری لە مافی ئەوان لە بەرانبەر داگیرکاری و ستەمە.

سۆزدار دێرک بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: 13 ساڵە کە دەوڵەتی بەشار ئەسەد بۆ کوردەکان رووخاوە و ئەمڕۆش هێرشەکان لەلایەن سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە بۆ سەر ناوچەکەی ئێمە لە ئارادایە بەڵام هێشتا ئێمە لە هەوڵداین تا سیستەمی دیمۆکراتیکی خۆمان جێبەجێ بکەین.

ناوبراو زیادی کرد: شەڕی ئەمڕۆی ئێمە لەگەڵ سەڕە پێشووەکان جیاوازە، چونکوو ئێمە لە بەرانبەر دەوڵەتێکی گەورە و ئەندامی ناتۆداین و شەڕەکانی ئێمە لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا هەر درێژەی هەیە. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ئیزن نەدەین تورکیا و تیرۆریستەکانی بێنە نێو خاکی ئێمەوە و هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین تا بەرگری بکەین لە شەرافەت و مافی گەلەکەمان.