Publish Date: ٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٠:٢٧

جۆو بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا و دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته‌، گه‌یشتنه‌ كۆنگرێس بۆ ده‌ستپێكردنی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربونی ترامپ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی نوێی ئه‌مریكا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
پێشتر دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، گه‌یشته‌ كڵێسای سانت جۆن بۆ یه‌كه‌مین چالاكیی ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی.

دوای دەستبەکاربوونی و مەراسیمی سوێندخواردن، ترامپ بە فەرمی دەست بە ئەرکەکانی دەکات وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ جێگرکەی، جەی دی ڤانس.

دەوترێت کە 4 هەزار ئەفسەری پۆلیس و نزیکەی 8 هەزار سەربازی پاسەوان لە واشنتۆن دی سی ئامادەن کە مەراسیمی دەستبەکاربوونی تێدا بەڕێوەدەچێت.