بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان توخمەکانی سەر بە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەی نێوان ئەبوو حەمام و غەرانیج کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕووی داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، توخمەکانی سەر بە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی ڕۆژی یەکشەممە دەستیان بە گەشتێک کرد بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
ئەوان بە جیهازاتی شەڕکردنیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب و میحوەرەکانی بەنداوی تیشرین و دێرەزوور جێگیرکرابوون.
پێویستە بگوترێ لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدەوە، شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و توخمەکانی سەر بە تورکیا بە تایبەت لە دەوروبەری بەنداوی تەشرین بەردەوامە.
ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی هەوڵ دەدات ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکات کە ئێستا هێزەکانی هەسەدەی تێیدا جێگیرن.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، ڕایگەیاند: هێزە کوردییەکان چەکەکانیان ڕادەست ناکەن.
جەختیشی کردەوە: ئێمە شاهیدی هەوڵەکانی تورکیاین بۆ زیادکردنی نفوزی خۆی لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەرچەندە هەوڵدەدەین کێشەکانمان لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین، بەڵام ئەنقەرە بەنیازی داگیرکاریە.