بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا وتی:ئاگربڕ گۆڕانکارییەکی زۆر گرینگ بوو کە لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆمان نیشان دا و ئەوە سەرکەوتن و نمانەیەک لە ورە، ئیمان و سەبر لە غەززە بوو.
ئێران هیچکات لەسەر توانایی بەرگری خۆی لەگەڵ هیچ لایەنێک دانوستان ناکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە دانوستانی ئێران و وڵاتانی ئەورووپی و پاگەندەکان لەسەر چوونە دەرەوەی ئێران لە ئێن پی تی وتی:نائاسایی نییە لە ڕەوتی دانوستانەکان لایەنەکان ڕوانگەی خۆیان بهێننە ئاراوە. ئەوەی کە ئەبێ هەمیشە لەبەرچاو بگیردرێت ئەوەیە کە ئێران هیچکات لەسەر تواناییە بەرگرییەکانی خۆی لەگەڵ هیچ لایەنێک دانوستان ناکات و گەلی ئێران ئاوەها ئیزنێک نادەنە هیچ لایەنێک.
بەقایی لەسەر دەنگۆکان لەسەر دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: هەڵوێستی ئێران و دەوڵەت سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە لەلایەن وتەبێژی فەرمییەکانەوە ئاشكرا دەکرێت. ئەو خاڵانەی کە هاتووەتە ئاراوە هیچ پێوەندییەکی بە هەڵوێستی فەرمی ئێمەوە نییە. سیاسەتی دەرەوە پرسێکی لێزانییە.
بەقایی سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران هەمبەر غەززە وتی: هەڵوێستی خۆمان هاوپەیوەند بە ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی راگەیاندووە. ئاگربڕ بە ئەو واتایەیە کە گەلاڵەی لەناوبردنی فەلەستین ڕاگیردرا. لە ئەو 16 مانگەدا هەوڵی زۆر درا بۆ راگرتنی کۆمەڵکوژی غەززە.
ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر کاردانەوەی دەزگای دیپلۆماسی بە تۆمەتەکانی بەرپرسانی سوید لە دژی ئێران لەسەر بەکارهێنانی گرووپە تاوانبارە ڕێکخراوەکان لە ئەو وڵاتە وتی: ئەو لێدوانانە جێگای سەرسووڕمانە و قبووڵ نەکراوە. بە بێ بەڵگە قسە کردن لە ڕێسای نێودەوڵەتی قبووڵ کراو نییە و ناڕەزایەت خۆمان ڕاگەیاندووە.
بەقایی لەسەر چاوەڕوانییەکانی ئێران لە دەوڵەتی ترامپ وتی: هیوادارین 4 ساڵی تر ئەو شێوە بیر کردنەوە کە ئێستا لە دەوڵەتی ترامپ هەمانە ، بوونی نەبێت. سیاسەتی ئەوان بە پێی مافی نێودەولەتی و بە پێی بەرژەوەندی گشتی ناوچەکە و خواستەکانی ئێران بێت.
ئێران لە بەرگری لە بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاکی خۆی یەکلایی و قایم هەڵسوکەوت دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە قسەکانی یەکێک لە بەرپرسانی داهاتووی ئەمریکا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی: ئێران لە بەرگری لە بەرژەوەندی و یەکپارچەیی خاکی خۆی یەکلایی و قایم هەڵسوکەوت دەکات و ئەو جۆرە قسانە کاریگەری ڕووخێنەری دەبێت و لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک نییە. هەم لە بواری مافی نێودەوڵەتی و هەم لە ڕوانگەی ئێمەوە وەکوو ئێران ڕەت کرایەوە.
بەقایی سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی 3 وتی: بڕیار لە ئەو بارەوە لەلایەن لایەنە پێوەندیدارەکانەوە لە بواری بەرگری و ئەمنیەتی ئێران دەدرێت.