بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی غەززە جەختی کرد کە ئاگربڕ، سەرکەوتنی خەڵکی فەلۆەستینە، چونکوو شکستی ئیسرائیلی لە گەییشتن بە ئامانجەکانی بۆ کۆنترۆڵی غەززە و شکستی ورەی بەرخۆدانی نیشان دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر ئیسماعیل سوابتە بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی غەززە لەسەر دۆخی ئاگربڕ ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:

دوای تێپەڕینی 15 مانگ لە بەرخۆدانی غەززە، لە ئەنجامدا ئیسرائیل ناچاو بە قبووڵ کردنی ئاگربڕ کرا. بە جێبەجێ کردنی ئەو ڕێێکەوتنە ئێستا ئەبێ دووبارە ڕەوتی بووژانەوە غەززەش دەست پێبکات.کام بەشی غەززە پێویستی بە بووژانەوەی خێرا هەیە؟

یەکمایەتی بووژانەوە هی ژێرخانە بنەڕەتییەکانە کە زۆر خەساریان بینیوە وەکوو ژێرخانەی ئاو، کارەبا و زێراب. هەروەها هەوڵ بۆ چێ کردنی ماڵ بۆ هەموو فەلەستینییەکان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە رووخاون. هەروەها پلان هەیە بۆ بووژانەوەی قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان.

دۆخی سنوورەکان چۆنە؟ ئایا یارمەتی مرۆڤدۆستانە دێتە نێو غەززەوە؟
بە جێبەجی کردنی ئاگربڕ چاوەڕوانی دەکرێت داخستنی سنوورەکان نەمێنێت تا یارمەتییە مرۆدۆستانەکان بگەنە غەززە. دەوڵەتی فەلەستینیش لە ئەو بارەوە بە هاوئاهەنگی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان هەوڵ دەدات تا خۆراک، دەرمان و ئامیری چێ کردنی بیناکان بگەنە فەلەستین.

ئیسرائیل بە هیوای تێکشکاندنی بەرخۆدان و کۆنترۆڵی تەواوی غەززە هاتە نێو شەڕەوە، بەڵام بە پێی مادەکانی ڕێککەوتن، ئەوە خەڵکی فەلەستینن کە سەرکەوتوون، ڕای ئێوە چییە؟

سەرەڕای گەمارۆ، هێرشی درێژخایەن و لەناوبردنی بەربڵاو، بەرخۆدان توانی خۆڕاگری بکات و ئیسرائیل ناچار بە قبووڵ کردنی ئاگربڕ بکات. ئەو ڕێککەوتنە وەکوو سەرکەوتنێک بۆ خەڵکی فەلەستین دێتە ئەژمار، چونکوو شکستی ئیسرائیل لە گەییشتن بە ئامانجەکانی خۆی بۆ کۆنترۆڵی غەززە و شکستی ورەی بەرخۆدان نیشان دەدات.

تا بە ئەمڕۆ 214 هەواڵنێر لە غەززە شەهید بوون، ئایا هەوڵی یاسایی وەکوو سکاڵا لە ڕێگای ناوەندە نێودەوڵەتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت؟
بەڵێ، هەوڵگەلێک لە ئەو بارەوە دراوە و سکاڵای فەرمی بۆ شوێنگیری یاسایی ئیسرائیل بەهۆی جەنایەت لە دژی هەواڵنێران هاتووەتە ئاراوە. ئەو سکاڵایە دەدرێتە دادگا نیودەوڵەتییەکان تا ئیسرائیل بخەنە بەر لێپرسینەوە بۆ پێشێل کرانە ئاشكراکان لە دژی ئازادی چاپەمەنی و رادەربڕین.