بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی یوتیوبی سولوویف لایڤ بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی هاوبەشی سترتایژیکی گشتی نێوان ڕووسیا و ئێران جەختی کرد کر ئەو ڕێککەوتنە پەیامێکی ڕوونی هەبوو.
پزشکیان ڕایگەیاند : مۆسکۆ و تاران نایانەوێت هیچ کەسێک لە دەرەوە ڕۆڵەکانی ئەوان دیاری بکات. ئێمە دەتوانین سیاسەتی سەربەخۆمان هەبێت و ئامادەین تا لە پاڵ یەکتر هەم ئاسایش و ئابووری لە ناوچەکە پەرەپێبدەین و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بهێنین.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە پێویستمان بە ڕۆژاوا نییە. واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوبەشی ستراتیژیکی گشتی لەگەڵ ڕووسیا نیشانی داوە کە ڕوانگەی هەر دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا یەکسانە و ئەگەر دوو وڵاتەکە لە فەرمانی دەرەکی پەڕیەویان بکردبا تا ئێستا چەندین جار سیاسەتەکانی خۆیان گۆڕیبوو.
Publish Date: ١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٥٧
سەرۆک کۆاری ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی یوتیوبی ڕووسی وتی کە ڕێککەوتنی هاوبەشی ستراتیژیکی گشتی نێوان مۆسکۆ و تاران پەیامێکە لەسەر ئەوەی کە دوو وڵاتەکە هیچ جۆرە گوشارێکی دەرەکی قبووڵ ناکەن.