Publish Date: ١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٨:٤٣

ئیدارەی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆژی چوارشەممە داوای لە دیمەشق كرد هەنگاو بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باكوری وڵاتەكە بنێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی خۆسەر لە بەیاننامەیەكدا لە رەقە ڕایگەیاند، "هێرشی توركیا بۆ سەر ناوچەی بەنداوی تشرین و بەردەوامی داگیركاری توركیا بۆ سەر ناوچەكانی سووریا پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و هێرشێكی ئاشكرایە بۆ سەر سووریاییەكان".

ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە حكومەتی دیمەشق بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و كۆتایی بە داگیركارییەكان بهێنێت و لە بەرامبەر هێرشەكانی سەر خاكی سوریا هەڵوێستی هەبێت.

داواشی كرد هیچ لایەنێك لە كۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەڕێوەبچێت، بەدەر نەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد "دەبێت گوزارشت لە ئیرادەی هەموو سوریاییەكان بكات و نابێت هیچ پێكهاتەیەك لە سوریا بەدەر بكرێت